مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی(48)همین ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970، پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی گەلی کوردستان دەکات و هەروەها پیرۆزباییش لە رۆڵە بە ئەمەکدارەکانی شاری هەولێری دێرین دەکات کە ئەمڕۆژە هاوکاتە لەگەڵ ئازادکردی شاری هەولێر.
به بۆنه‌ی(48)همین ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی (11ی ئاداری 1970) پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان ده‌كه‌ین و، سه‌ری رێزونه‌وازش بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاری و سه‌روه‌ریی كاروانی نه‌پساوه‌ی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان داده‌نوێنین و، سڵاوورێزی بێ پایانمان له خانه‌واده و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و، سڵاو و رێز له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
رێككه‌وتننامه‌ی (11ی ئاداری 1970) كه‌به‌ر له (48)ساڵ له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر مۆركرا، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده نه‌مره‌كان و فیداكاریی پێشمه‌رگه دلێره‌كان بوو، له مێژووی كورددا بایه‌خێكی ئێگجار مه‌زنی هه‌یه، یه‌كه‌مجار بوو حكومه‌تی عێراق دان بنێت به مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیداریی و كه‌لتورییه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها ده‌سكه‌وتێكی هه‌ره‌گرنگی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول بوو، ده‌روازه‌یه‌كی نوێی ئاسووده‌یی و متمانه به‌خشیی واڵاكرد بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌رتانسه‌ری عێراقدا و وه‌ك رووداوێكی گرنگی مێژوویی وابوو بۆ بونیاتنانی ئاینده‌یه‌كی روون و گه‌ش له رووی دیموكراسی و چه‌سپاندنی ئارامیی و سه‌قامگیریی له عێراق وناوچهكهدا.
ئه‌و رێككهوتننامهیهله سه‌ر ئاستی ده‌وروبه‌رو نێوده‌وڵه‌تیش سهداودهنگدانهوهی خۆی هه‌بوو، رای گشتی جیهانی وروژاند‌و نێوه‌نده عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان به‌بایه‌خه‌وه پێشوازیان لێ‌كرد وبهههنگاوێكی گرنگ و به‌سوودیان بۆ گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی عیراق له‌قه‌ڵه‌م دا.
رێككه‌وتننامه‌كه وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژووییش سه‌نگ و كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو به‌سه‌ر ره‌وتی بزاڤی رزگاریخوازیمان و نه‌ته‌وه‌ییمان به‌گشتی و لاپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ریانه بوو له مێژووی كورد و پارتیمان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان له داهاتوودا، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی بۆ قۆناغێكی سیاسی پێشكه‌وتووتر گواسته‌وه به‌جۆرێك له‌سه‌ر شانۆی سیاسی‌دا وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر و گرنگ له‌به‌ره‌وپێشچوونی روداوه‌كاندا دهورورۆڵی خۆی بینی.
رێككه‌وتننامه‌ی (11ی ئادار) دوابه‌دوای ساڵه‌های ساڵ له تێكۆشان و شۆڕشی چه‌كدارانه به‌رابه‌رایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر و زنجیره‌یه‌ك خه‌بات و تێكۆشانی بێ‌وچان و سه‌خت وخۆراگری و راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌له‌كه‌مان هاته دی، هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی بوێرانه بوو به‌ره‌و بناغه‌ڕێژیی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیریی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌عیراقدا، ئه‌مه‌ش به‌حیكمه‌ت و پلانڕێژیی بارزانی نه‌مر و پێشمه‌رگه پاڵه‌وانه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی هاته دی، كه حكومه‌تی عێراقی ئه‌وسای ناچاركرد به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ملكه‌چ بكات بۆ داواومافهرهواكانی گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كه‌ی.
رێكکەوتننامهی (11ی ئادار) لهكاتوساتێكی ئاوادا راگه‌یه‌نرا، كه تاریكی و سهركهوتكاریی باڵی به‌سه‌ر عێراق كێشابوو، رێ له ده‌نگه ئازاد و دیموكراسیه‌كان گیرابوو، نائارامیی و ئاژاوه ئه‌و وڵاته‌ی داگرتبوو، بۆیه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه، كه له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی ئه‌وسای عێراق مۆركرا، په‌رده‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی داماڵی و به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه عیراق به‌ڵێنی دا به جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی، هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ش داده‌نرێ له‌رووی یاساییه‌وه كه بۆیه‌كه‌مجار تیایدا به‌فه‌رمی دان نراوه به مافه نهتهوهیییهكانی گه‌لی كورد و بڕیاردان له‌سه‌ر مافی ئۆتۆنۆمی له كوردستانی عێراق و زمانی كوردیش دووه‌م زمانی فه‌رمی بێ له‌عێراقدا و جگه له چه‌ندین ده‌سكه‌وتی دیكه‌ی گرنگی ئیداری و فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیریی.
رێككه‌وتننامه‌ی (11ی ئاداری 1970)بنه‌ماو بناغه‌یه‌كی راست و دروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به‌رێگه‌ی ئاشتیانه و دیموكراسیانه داڕشت، ئه‌و هه‌نگاوه بوێر و مه‌زنه ته‌نیا جاڕدانی كۆتایی هێنان نه‌بوو به ململانێی خوێناوی نێوان شۆڕشی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا، به‌ڵكه چه‌ند بڕیارێكی مه‌بده‌ئی و راستیشی دا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی له عێراق و دوارۆژی كێشه نه‌ته‌وایه‌تییه چاره‌نووسسازه‌كان، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی ئاشتی و برایه‌تی و پێكه‌وژیانی خسته‌ڕوو بۆ گشت پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته و ناوخۆی كوردستانیش كه له‌دوای رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار پارتی و بارزانی له پێناو یه‌كڕیزی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد له‌وانه‌ش خۆشبوون كه ریزەکانی پارتی و شۆڕ‌شیان جێهێشت و بونە هاوكاری دوژمن، به‌ڵام حیكمه‌ت و دوربینی بارزانی نه‌مر و لێبوردنه‌كه‌ی رێگربوون له زیاتر گه‌وره‌بوونی درزه‌كان و فراوانبوونی كێشه‌كان، هاوكات ده‌روازه‌یه‌كی گرنگیش بوو بۆ دابینكردنی ماف و داخوازییه‌كانی پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك توركمان و كدان سریان ئاشوری.
سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌وسا سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه ئامانجێكی سه‌ره‌كی و ستراتیجی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده، سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه به‌ره‌و گۆڕانكاری ئه‌وتۆ لهرهوشهكه و ژیانی هاووڵاتیان و پێشكه‌وتن و گوزه‌رانیان، كه‌چی رژێمی به‌عس به‌رده‌وام بوو له قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و خاویی و سستی نواندن، بۆیه تاده‌هات له‌به‌نده‌كانی پاشگهزدهبۆوه له‌وانه‌ش نكوڵیكردن له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كوردیبوونی كه‌ركووكی دڵی كوردستان و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی دانیشتوان له‌و ناوچانه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن و په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تی سێكوچكه‌ی چه‌په‌ڵی ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیر له‌و شار و شارۆچكه كوردستانیانه‌ی، كه ده‌بوایه سه‌رژمێریان تیادا ئه‌نجام بدرایه، به‌مه‌به‌ستی گۆڕین و شێواندنی واقیعی نه‌ته‌وه‌ییان و دابڕینیان له كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه بوو بهبناغهیهك بۆ ته‌واوی پرۆسه‌كانی دیالۆگ و گفتوگۆ، كه شۆڕشی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كردوویه‌تی و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی ساڵی (1991)یش بوو.
به‌رواری بیره‌وه‌ری رێككه‌وتننامه‌ی (11ی ئاداری 1970) هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژژمێری ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له (11ی ئاداری 1991) هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش پیرۆزباییه‌كی گه‌رم و ئه‌مه‌كدارانه له رۆڵه خۆراگرهكانی شاری دێرینی هه‌ولێر، شاری برایه‌تی و لێبوورده‌یی و وه‌فاداریی، شاری شارستانیه‌ت و ره‌سه‌نایه‌تی و پێشكه‌وتن له‌گشت بوارێكدا ده‌كه‌ین.
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و به‌ڕێزی كوردستان..
هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی چاره‌نووسساز و هه‌ستیار و گرنگ دایه وێرای كێشه و گیروگرفته نێوخۆییه‌كان، ئابلوقه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی دوژمن و نه‌یار و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان و درزخستنه ناو ریزه‌كانی نێوخۆیی ماڵی كوردستانی بۆ شكستپێهێنانی ئه‌زموونه‌كه‌مان و پاشه‌كشه‌پێكردنی له‌ئارادایه، سیاسه‌تی برسیكردن و تاكڕه‌وی حوكمڕانی و ئه‌قڵیه‌تی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و داهات و داگیركردن و گۆڕینی دیموگرافی خاك بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستی نه‌شیاوی ململانه‌ی سیاسی و حزبی و مه‌زهه‌بی و قه‌ومی له چوارچیوه‌ی حكومه‌تی فیدڕالدا ره‌وشه‌كه‌ی ئاڵۆزتركردووه و به‌مه‌ش تاراده‌یه‌كی زۆر پره‌نسیپه‌كانی لێكتێگه‌یشتن و پێكه‌وه‌ژیان و دانوستان و پیاده‌كردنی ده‌ستوور فه‌رامۆشكراون، بۆیه ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه له‌هه‌ر كاتێكی دیكه زیاتر پێویستی به هۆشیاریی و وریایی و هه‌ماهه‌نگیی و به‌رپرسیاریه‌تی گشت لایه‌ن و حزبێكی سیاسییه، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه و داموده‌زگا و ناوه‌نده رۆشنبیریی و میدیایی و مه‌ده‌نییه‌كانه كاربكه‌ن بۆ هاوئاهه‌نگی و پته‌وكردن و به‌هێزكردنی هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفت و پرسه سیاسیه‌كان و پاراستنی خاك و نیشتیمان و ده‌سكه‌وته‌كانمان و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیانمان.
به‌و بۆنه‌یه‌وه و وێرای جارێكی دیكه‌ی پیرۆزباییمان له خانه‌واده و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و گه‌لی كوردستان، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه مكوڕ و سوورین له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی كوردایه‌تیمان و پارتایه‌تیمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رهتدانی ئه‌و قۆناغه به‌رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆ و پره‌نسیپه دیموكراسیه‌كان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕالیش پێداده‌گرین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ده‌ستوور و دابینكردنی ته‌واوی ماف و پشك و ئیستیحقاقاته‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان، كه به‌پێی ده‌ستوور دانیان پیانراوه و چه‌سپاون و ده‌ستووریش وه‌كو یه‌ك پاكێج سه‌یرده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردن، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانیش زیاتر پێویستیمان به‌كار و كۆششی به‌رده‌وام هه‌یه له‌رووی سیاسی و دیپلۆماسیه‌وه بۆ پته‌وكردن و به‌هێزكردن و پاراستن و داكۆكیكردن له‌و قه‌واره سیاسیه شه‌رعییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانمان و وه‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ها به‌هیچ جۆر و شێوه‌یه‌كیش سازش و پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیاری بوێرانه‌ی گه‌ل و له‌و چوارچیوه شه‌رعیه‌ی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی قبووڵكردن نییه.
سڵاو له‌بیره‌وه‌ری (48)ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی (11)ی ئادار..
نه‌مریی و سه‌ربه‌رزیی بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كورد و كوردستان..
سڵاو له گیانی پاكی بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو..
به‌رز و شهكاوهبێ ئاڵای پیرۆزی كوردستان..
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11/3/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.