ئه‌م شه‌و به چه‌كى ئاربى جى له باره‌گایه‌كى به‌ره‌ى توركمانى ده‌درێت و هه‌مه‌رێكى پۆلیسى ئیتیحادیش تێك ده‌شكێندرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى تایبه‌ت به دهزاگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند : ئه‌م شه‌و كاتژمێر 11:00 له گه‌ره‌كى عه‌سكه‌رى شارى كه‌ركوك چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو به چه‌كى ئاربى جى له باره‌گاى به‌ره‌ى توركمانیان داوه به‌و هۆیه‌وه هه‌مه‌رێكى پۆلیسى ئیتیحادى كه ئه‌ركى پاراستنى باره‌گاكه‌ى له ئه‌ستۆدابووه سوتێندراوه
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد له ئه‌نجامى ئه‌و ته‌قه‌كردنه پۆلیسێك به‌ناوى كامل كوژراوه یه‌كێكى دیكه‌ش به‌ناوى ره‌عد برینداره برینهكهشى سه‌خته
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.