كورته فیلمێكی كوردی كه ماوه‌كه‌ی ته‌نیا 3 خوله‌كه له سه‌ر چیای شه‌نگال كاری بۆ ده‌كرێت و له دوای ته‌واو بوونی له فێستیڤاڵی كورته فیلم له ولاتی ئه‌ڵمانیا به‌شدار ده‌بێت .
تێكستی ئه‌م كورته فیلمه له لایه‌ن كچه كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی (خدیجه حه‌سه‌ن موراد ) نووسراوه و ده‌رهێنه‌رێكی كورد به ناوی " شێخ عه‌لی " كاری ده‌رهێنان و وێنه‌گرتن و مۆنتاژی بۆ فیلمه‌كه ئه‌نجام داوه .
ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه باس له چیرۆكی خۆكوشتنی كچێكی ئێزیدی ده‌كات له سه‌ر چیای شه‌نگال و له ئێستادا وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه به كۆتا هاتووه و گه‌یشتۆته قۆناغی كۆتایی .
بریاره ئه‌م كورته فیلمه له مانگی هه‌شتی ئه‌م ساڵ له فێستیڤاڵی كورته فیلم له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.