تیپی میوزیكی ژوان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ،به هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی له ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرتی گۆرانی بۆ ساڵی 2018 ئه‌نجامدا .
ئه‌م گرووپه له ساڵی 2014 له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی رۆژهه‌ڵات و به سه‌رپه‌رشتی " رۆهام سوبحانی " دامه‌زراووه و له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌رده‌وام به هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی چه‌ندین كۆنسێرتیان ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆكی ئه‌م گرووپه " رۆهام سوبحانی " ئاشكرایده‌كات سه‌ره‌تا كۆنسێرته‌كانی ئه‌م گرووپه له شاری سنه به هاوكاری گۆرانیبێژی ناسراوی كرماشان " حوسێنه سه‌فامه‌نش " به‌رێوه‌چوو ،به‌ڵام دوای ئه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان رێگریان له هه‌موو چالاكییه‌كانی ئه‌م گرووپه كردوو ، رێگایان به‌م گرووپه نه‌دا له نێوخۆی ئێران چالاكی هونه‌ری ئه‌نجام بده‌ن.
ناوبراو وتیشی به‌م هۆكاره بیریان له‌وه كرده‌وه شێوه‌ی كاره‌كانیان بگۆرن و كۆنسێرته‌كانیان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رابگرن و چالاكییه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگوازنه‌وه .
هونه‌رمه‌ند " ئاره‌زوو به‌نی پوور" كه به ره‌چه‌له‌ك فارسه و خه‌لكی پارێزگای ئیسفه‌هانه وه‌ك گۆرانیبێژێكی فارس له‌گه‌ل گرووپی میوزیكی ژوان كار ده‌كات و هه‌میشه چالاكییه‌كانی له‌م تیپه‌دا به هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.