دوای ماوه‌یه‌ك له به‌شدارینه‌كردنی له ئاهه‌نگه‌كان ، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2018 خانمه گۆرانیبێژی كورد " هانی " به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز ئاهه‌نگێك سازدوكات .
ئاهه‌نگه‌دا كه بریاره رۆژی هه‌ینی داهاتوو 9 / 3 / 2018 له ئه‌لمانیا ئه‌نجام بدرێت ، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد " شڤان په‌روه‌ر " به‌شداری تێدا ده‌كات و به‌شێك له داهاتی ئاهه‌نگه‌كه‌ش به دانیشتوانی كرماشان و عه‌فرین ببه‌خشرێت .
نیشاد موجته‌هیدی ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ، له ساڵی " 2001 " ه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه .
جێی باسه " هانی " ته‌نیا له بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و زۆر به كه‌می به‌شداری له ئاهه‌نگه تایبه‌تییه‌كاندا ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.