له یه‌كێك له پێشانگه‌كانی وڵاتی ئه‌مه‌ریكادا گرانترین پێڵاوه‌كانی دنیا فرۆشرا ئه‌م پێڵاوه به نرخه له‌لایه‌ن دیزاینه‌رێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه دروست كراوه و ناو نراوه "Gold Nike Dunks" .
كۆمپانیای نایك له‌گه‌ڵ دیزاینه‌ری به‌توانا "Kenneth Courtney" و "Ju$t Another Rich Kids" یه‌كێك له گرانترین پێڵاویان دروست كرد كه له پێشانگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به 24 هه‌زار دۆلار فرۆشرا، ئێستا ئه‌م پێڵاوه ریزبه‌ندی حه‌وته‌م گرانترین پێڵاوه له دنیادا.
شایانی باسه كۆمپانیای نایك كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی گه‌وره‌یه بۆ دروستكردنی پێڵاو و جلوبه‌رگی وه‌رزشی، ئه‌م پێڵاوه‌ی له زێڕ دورستكردوه ، ئه‌و كۆمپانیایه له 25 كانوونی دووه‌می ساڵی 1964 دامه‌زرا به ناوی "بلو ریبۆن سپۆرتس" دواتر له ساڵی 1971 ناوی گۆڕا بۆ كۆمپانیای نایك..
سه‌رچاوه/ ئه‌لغد ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.