جیمی مۆرالیس سەرۆكی گواتیمالا كاتی كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە شاری ئۆرشەلیم (قودس) لە ئیسرائیل، دیاری دەكات.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەمڕۆ دووشەممە جیمی مۆرالیس، سەرۆكی گواتیمالا رایگەیاند ، كە دوو رۆژ دوای گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم، گواتیمالا باڵیۆزخانەی خۆی دەگوازێتەوە ئەو شارە.
سەرچاوەكانی راگەیاندنی ئیسرائیلی باس لەوە دەكەن، ئەمریكا رۆژی 14ـی ئایار واتا لە (رۆژی دامەزراندنی ئیسرائیل) باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی دەگوازێتەوە ئۆرشەلیم.
جێگەی وەبیرهێنانەوە كە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6/12/2017، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە ئیسرائیل لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم دەركرد .
دوو هەفتەش دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، جیمی مۆرالیس رایگەیاند، كە گواتیمالاش دان بەوەدا دەنێت، ئۆرشەلیم پایتەختی ئیسرائیلە ئەوانیش هەمان هەنگاو دەگرنە بەر لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.