Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 04:30

ئه‌مه‌ریکا باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ داخست

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا ئامۆژگاری هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كردووە لە توركیا، دوور بكەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ
ئةمةريكا بالَيؤزخانةي خؤي لة ئةنقةرة داخست
کوردستان TV
100%

لەراگەیەندراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا رایگەیاند كە ئەمڕۆ  دووشەممە هەموو چاوپێكەوتن و كاروبار و خزمەتگوزارییەكانی رادەگیرێت، تا ئەوكاتە خۆیان ئاگادارییەك بڵاودەكەنەوە

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا ئامۆژگاری هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كردووە لە توركیا، دوور بكەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و بارەگاكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە توركیا و ئاگاداری ئاسایشی خۆیان بن كاتێك سەردانی شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن.

لەلایەكی دیكەوە  نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری ئەنقەرە رایگەیاند كە رێوشوێنی ئاسایشی زیاتر گیراوەتەبەر دوای ئەوەی لەلایەن سەرچاوە هەواڵگرییەكانی ئەمەریكاوە زانیاریان پێدراوە، كە لەوانەیە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا یان ئەو شوێنانەی كە هاوڵاتیانی ئەمەریكی سەردانی دەكەن ببێتە ئامانجی هێرش .

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.