Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:24

وەزیری توانا مرۆییەکانی هەنگاریا گەیشتە هەولێر

قوتابخانەی بنەڕەتی مەریەمانە له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئەمشەو وەزیری توانا مرۆییەكانی وڵاتی هەنگاریا گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە سبەینێ قوتابخانەیەكی بنەڕەتی بكاتەوە.

زوڵتان باڵوگ، وەزیری توانا مرۆییەکانی هەنگاریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

زوڵتان باڵۆگ لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا كوردستان، بڕیارە سبەینێ لە شاری هەولێر لەگەڵ پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە، قوتابخانەی بنەڕەتی مەریەمانە بكاتەوە.

پێشتریش سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا لە میانی پرێسکۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا رایگەیاند کە، وڵاتەکەی پشتگیری سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات..(سەرۆک بارزانی)ـیش لە پرێسکۆنفرانسەکەدا سوپاسی هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکانی هەنگاریای کرد بۆ پێشمەرگە و ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و جەختیشی لە هاوئاهەنگی زیاتری نێوانیان کردەوە.

رووی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد و یەکەم وێستگەی سەردانەکەیشی بۆ ئەورووپا وڵاتی هەنگاریا بوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعود بارزانی) لەگەڵ (ڤیکتۆر ئۆربان) سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا کۆبووەوە و دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکردو تێیدا نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو، کە جەختیان لە پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی کردووەتەوە.

سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا گوتی: سەبارەت بەوەی رۆڵی هەنگاریا لە داهاتوودا چۆن دەبێت و چۆن لە ئایندەی کوردستان دەڕوانێت، گوتی "کورد هەموو کات یارمەتییە سەربازییەکانی ئێمەیان لەبیرە جیا لە یارمەتییەکانی دیکەمان، هەنگارییەکانیش بەگشتی خۆشەویستییان بۆ خەڵکی کوردستان هەیە".

سەبارەت بە داهاتووی هەرێمی کوردستان ، (ڤیکتۆر ئۆربان) گوتی: "هەنگاریا پشتگیریی هەموو ئەو گەلانە دەکات کە هەوڵی سەربەخۆیی دەدەن و خەباتیان کردووە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، لەسەر ئەو بنەمایەش پشتگیریی هەرێمی کوردستان دەکەین". گوتیشی "هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک بنەماو خاڵی باشی هەن کە ببێتە ناوەندێکی سەربەخۆ و دەشتوانێت رۆڵێکی بەرچاو بگێڕی لە جیهاندا، چونکە ئێستا هەرچەندە سەربەخۆش نین کەچی نوێنەرایەتی جیهان دەکەن لە شەڕی تیرۆردا، ئەوە تێڕوانینی ئێمەیە بۆ داهاتووی کوردستان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.