مزاحم شێخ ئه‌لحویت گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقەوە، وه‌كو بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عسن دژی گه‌لی كورد و ڕه‌خنه‌ش له كوتله سوننیه‌كان ده‌گرێت ده‌نگیان به‌و پڕۆژه‌یاسایه داوه، چونكه غه‌دریان له كورد كردووه.
دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یان په‌سه‌ند كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی داواكاریی كورد جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه كوردیش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌یان كرد و ده‌نگیان پێ نه‌دا.
مزاحم شێخ ئه‌لحویت گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ، به ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند" بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق به‌بێ جێبه‌جێكردنی داواكاریی كورد وه‌كو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سه‌وره‌ی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسن دژی گه‌لی كورد."
مزاحم شیخ ئه‌لحویت گوتیشی" ئێمه ڕه‌خنه‌ی توند له كوتله سوننییه‌كان ده‌گرین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به‌و پڕۆژه‌یاسایه داوه، چونكه ئه‌مه غه‌درێكی گه‌وره‌یه له كورد ده‌كرێت و پشتگوێخستنی كورده له پرۆسه‌ی سیاسی دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق، هه‌رێمی كوردستانی له هه‌موو لایه‌كەوە گه‌مارۆ داوه."
ئه‌لحویت باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و غه‌دره‌ی له كورد كراوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی فیتنه و ئاژاوه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب دروست بێت .
گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی موسڵ ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردی ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕه دژی كورد، وه‌كو كرده‌وه‌كانی ڕژێمی پێشوو، كاتێك گه‌مارۆی هه‌رێمی دا و چه‌كی كیمیاوی دژی به‌كار هێنا، بۆیه ده‌پرسم كوتله سوننه‌كان چۆن به‌مه ڕازی بوون و ده‌نگیان به‌و یاسایه دا، ئایا ئه‌مه وه‌ڵامی گه‌لی كورده كاتێك سه‌رۆك بارزنی فرۆكه‌ی نارد بۆ به‌غدا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عه‌ره‌بی سوننه بۆ كوردستان و پارێزگاریكردن لێیان."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.