Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:36

عێراق رەتیدەکاتەوە سبەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم وەربگرێتەوە

سبەی تەنیا كۆبوونەوەیەكی دەوریه‌
کوردستان TV
#7
100%


دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رەتیدەكاتەوە سبەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیان رادەستبكرێتەوە و جەختیش دەكاتەوە سبەی تەنیا كۆبوونەوەیەكی دەوری به‌رێوه‌به‌رانی دەروازە سنوورییەكان هەیە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، عەقید محەمەد شوەیلی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن هەواڵێكیان بڵاوكردۆتەوە گوایە حكومەتی فیدراڵ سبەی (دووشەممە) وەرگرتنەوەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان، رادەگەیەنێت.

جەختی كردۆتەوە ئەو هەوڵە دوورە لەراستیەوە و ئەو هەواڵە لەلایەن ئێمەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو سبەی كۆبوونەوەیەكی به‌رێوه‌به‌رانی دەروازەكان هەیە و ئەوەش كۆبوونەوەیەكی ده‌ورییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.