Erbil 8°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 09:28

تارق حه‌رب: کورد ده‌توانێت تانه‌ له‌ یاساى بودجه‌ بدات

پشكی هه‌رێم له‌ 17% بۆ 12.6% كه‌مكرایه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

پسپۆڕێكى یاسایى عێراق رایگه‌یاند هه‌رێمى كوردستان مافى تانه‌دانى له‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2018  هه‌یه‌.     

تارق حه‌رب پسپۆڕی بواری یاسای عێراقی راگه‌یاندوه‌: هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له‌دادگای فیدراڵی تانه‌ له‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عیراق بدات، به‌تایبه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكی هه‌رێم بۆ 12.6 %  له‌كاتێكدا به‌ پێى ده‌ستوور پشكى هه‌رێم له‌ ساڵانى رابردوودا 17% بووه‌.

جه‌ختیشى كرده‌وه‌، پێشكه‌شكردنی تانه‌كه‌ یاسایی ده‌بێت نه‌ك سیاسی.

كۆبوونەوەی فواد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا كۆتاییهات، بەڵام هیچ ئه‌نجامی نه‌بوو.

شایه‌نی باسه‌ پێشنیوەڕۆی شەممە پەرلەمانى عێراق بە بێ بەشداری ئەندامە كوردەکان کۆبوویەوە دوای گفتوگۆ پڕۆژەیاساکەى پەسەندکرد و داواکارییەکانى کورد جێگیرنەکراوە و پشکى کورد بریتییە لە 12.6% .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.