Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:26

فراکسیۆنە کوردستانییەکان سێ پێشنیاز ئاراستەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ده‌که‌ن

کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان
کوردستان TV
100%


فراکسیۆنە کوردستانییەکان سێ پێشنیاز ئاراستەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ده‌كه‌ن، لەنێویشاندا کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان دوو لەو پێشنیازانەن".

عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە ده‌دات" بەغدا هەرێمی کوردستانی وەکو هاوبەش قبووڵ نییە و ئێستا خەڵکی کوردستان لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان تێدەگات و دەزانێت مافی هەرێمی کوردستان بووە، کە ریفراندۆمی ئەنجامداوە".

تێزانین رۆژی 3/3/2018، بە زۆرینەی دەنگ و بێ گوێدان بە داواكانی كورد، په‌رله‌مانى عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 پەسندکردو فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش کۆبوونەوەکەیان بایکۆتکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.