به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه، پرسى تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2018ى عێراقى تاوتوێ كرد.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018 به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسى تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2018ى عێراقى تاوتوێ كرد كه وێڕاى هه‌موو تێبینییه‌كان، به بێ به‌شداریى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق، تێپه‌ڕێنرا و په‌سه‌ند كرا. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نێگه‌رانیى خۆى و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى له تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنى یاساكه‌ى به‌و شێوه‌یه ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه تێپه‌ڕاندنى یاساكه به‌و شێوه‌یه پێشێلكردنێكى ئاشكراى بنه‌ماى هاوبه‌شى و ته‌وافقه كه عێراقى تازه‌ى له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشى له هه‌موو فراكسیۆنه‌كانى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق كرد كه له پرسى یاساى بودجه‌ى عێراقدا یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بوون و پشتگیری‌یان له‌و یه‌كێتى و یه‌كڕیزییه كرد، هه‌روه‌ها بڕیارى دا ڕۆژانى داهاتوو به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكرنى ئه‌و پرسه كۆببنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كانیش، هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هیواى خواست ئه‌و گفتوگۆیه‌ى له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا هه‌یه بگاته ئه‌نجام و له به‌رژوه‌ندیى هه‌موواندا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.