Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:54

په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی هێرشێکی تووند ده‌کاته‌ سه‌ر وه‌زیرێکی حزبه‌که‌ی

ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت به‌رگری له‌و چین و توێژانه‌ بكات
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هێرشێكی تووند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌حموود حاجی ساڵح، كه‌ له‌ سه‌رپشكی یه‌كێتی بۆته‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان .

رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌، رایگه‌یاند: ده‌مه‌وێت به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی به‌ وه‌زیری شه‌هیدان بڵێم: ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت به‌رگری له‌و چین و توێژانه‌ بكات كه‌ جه‌نابی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌بێت فێر ببێت مه‌یدانی ئه‌و بۆ داكۆكیكردن له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و، زیندانیانی سیاسی و ئه‌نفالكراوان بریتییه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

هه‌روه‌ها گوتی: ده‌بێت وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان قسه‌كانی خۆی له‌به‌رده‌م سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیره‌كاندا بكات. ئه‌و و ستافه‌كه‌ی مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ پڕۆژه‌یه‌كمان بۆ بێنن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ناو پڕۆژه‌كه‌ و به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێك له‌و چین و توێژانه‌ بووبێتن كه‌ خۆیان نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن. دوایی بێن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر په‌رله‌مانی كورستانه‌وه‌ بكه‌ن.

رێواز فایه‌ق، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی ، ئێمه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كورستان، ده‌ستبه‌رداری زیاتر له‌و 20 مادده‌یه‌ نابین كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و مادده‌یه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كورستانه‌، داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان تاوه‌كو پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی بكه‌ین ببێته‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان.

شایانی باسه‌ مه‌حموود حاجی ساڵح، له‌ سه‌رپشكی یه‌كێتی بۆته‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌: رووداو

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.