گۆرانیبێژی شاری سلێمانی ( محه‌مه‌د عه‌باس ) كه به گۆرانی " ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كرد ، له ئێستادا گۆرانییه‌كی تازه‌ی له ژێر ناوی " بۆ رۆژئاوا " ی پێشكه‌ش به سه‌مفۆنیای سلێمانی كردووه و به‌م نزیكانه بڵاوده‌بێته‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵانی حهوتاكان ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و یه‌كه‌م گۆرانیشی له ساڵی 1973 به ناوی " هه‌ر من رهنجهرۆم " بۆ ئێزگه‌ی به‌غدا به‌شی كوردی تۆماركردووه .
ناوبراو هه‌ر له‌م ساڵه‌دا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی گۆرانی تۆمار كردووه ، وه‌كو ( سوره گوڵ ، نیگای ئاوات ، به‌ختی من وابوو ، كیژی كوردستان ، یاری چاوشین ) و دیارترینیان گۆرانی ئاگرێكی بێ خۆڵه مێش بوو كه به هۆیه‌وه ناوبانگیكی باشی په‌یدا كرد .
هونه‌رمه‌ند " محه‌مه‌د عه‌باس" له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش خۆبه‌خشانه به‌شداری له ژماره‌یه‌كی زۆر له فێستیڤاڵ و چالاكی هونه‌ری و نیشتیمانی كردووه ، ناوبراو جگه گۆرانی ده‌ستی نووسینی هۆنراوه‌شی هه‌یه و ژماره‌یه‌ك هۆنراوه‌ی بۆ گۆرانییه‌كانی خۆی داناوه و هه‌روه‌ها ژماره‌یك هۆنراوه‌ی بۆ كوردستان و كه‌ركوك و رۆژئاوا‌و عه‌فرین نووسیوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.