Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:00

سەردانی چین و توێژەکانی کوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران له‌ بارزان بەردەوامە

جەماوەرێكی زۆر لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مران ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

سەردانی چین و توێژەكانی كوردستان بۆ سەرمەزاری نەمران بەردەوامە، هەموو ساڵێك خەمیادی كۆچی دواییی بارزانی نەمر، ڕێبەڕی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد، لە لایەن هاووڵاتیانی كوردستانەوە بەڕێوە دەچێت.

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا جەماوەرێكی زۆر لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان و هەتا پارچەكانی دیكە ڕوویان لە مەزاری نەمران لە بارزان كرد.

لە یەكی ئاداری ساڵی 1979دا مستەفا بارزانی نەمر، باوكی ڕۆحیی نەتەوەی كورد كۆچی دوایی كرد .

هاووڵاتیان بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمانی خۆیان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزان و بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی مەزاری نەمرانییان كرد و تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و سەردانی هاووڵاتیانیش بەردەوامە.

هاولاتیان له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، هەموو ساڵێك لەو یادەدا سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكەن و بەڵێن و سۆزی خۆیان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، كە ڕێبازی كوردایەتی و برایەتی و پێكەوەژیان و ئاشتی و یەكسانی و دادپەروەرییە دووپات دەكەنەوە، كە هەمیشە قوتابی و درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی بن و لە خەبات و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە مافە سروشتی و ڕەواكانی گەلی كوردستان بەردەوام بن."

شایانی باسە، لە 28ی مانگی ڕابردووه‌ تاكو ئه‌مرۆ خەڵكێكی زۆر لە هەرچوار پارچەی كوردستانەوە ڕوویان لە مەزاری نەمران لە بارزان كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.