به هۆى رووداى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌موو رێگاكانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق داخران ،هه‌ردوولا به‌نیازن بگه‌نه رێكه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ى رێگاكان هه‌رچه‌نده ،حكومه‌تى هه‌رێم به‌بێ مه‌رج به‌ربه‌سته‌كانى هه‌ڵگرتووه چاوه‌ڕێى حكومه‌تى عێراقه
له‌نوێترین زانیارى و ڕێكه‌وتن كهكرابێ كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تى ڕۆژى هه‌ینى بوو كهلهمهخمور ئه‌نجامدرا ،
له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسى لقى بیست و سێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند:
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌خمور ئه‌نجامدراوه له‌نێوان پارێزگارى موسڵ و جێگرى پارێزگار‌و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ى موسڵ و قایمقامی مه‌خمور و لیوا نه‌جم جبورى فه‌رمانده‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كانى موسڵ ، رێكه‌وتن كرا به گه‌ڕانه‌وه‌ى قایم قامیه‌ت و فه‌رمانگه حكومیه‌كانى سنوره‌كه بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ى ڕه‌وشى ناوچه‌كه.
وه‌ئێمه لاى خۆمانه‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌یی خۆمان ده‌ڕبڕی بهكرانهوهى ڕێگاى هه‌ولێر – مه‌خمور ، شاندى سه‌ربازى ئاماده‌بووى عێراق لاى خۆیانه‌وه ووتیان دوواى په‌یوه‌ندیمان به‌سه‌رووى خۆمان لهپۆلیسى فیدڕاڵى ئاماده‌یی خۆمان ده‌رده‌بڕین لهكرانهوهى رٍێگاكه لاى خۆمان .
كرمانج عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند : پێویسته به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌كان بۆ مه‌خمور و ئه‌و فه‌رمانگانه چۆل بكرێن كه ئێستا بووه‌ته باره‌گاى سه‌ربازى سوپا هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌رله دوو مانگ ئێمه ئاماده‌بووین ڕێگاى هه‌ولێر – مه‌خمور بكه‌ینه‌وه به‌ڵام عێراق رازى نه‌بوو بهكرانهوهى رێگاكه ، بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵك به ئاسانى بتوانێت هاتوو چۆ بكات
ڕۆژى هه‌ینى 2-3-2018 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا به‌كردنه‌وه‌ى ڕێگاى هه‌ولێر - كه‌ركوك بۆ هاتووچۆ به‌ڵام عێراق پابه‌ند نییه به كردنه‌وه‌ى .
ئه‌مرۆش له‌لێدوانى به‌رپرسانى سه‌ربازى عێراق له‌زمانى لیوا معن سه‌عدى" ڕایگه‌یاند : ئێمه‌ش ئاماده‌ین بهكرانهوهى ڕێگاى كه‌ركوك – هه‌ولێر چاوه‌ڕێى چاك بوونه‌وه‌ى ئه‌و پردهین له‌پردێ نۆژه‌ن بكرێته‌وه تا ئاماده‌بێت هاتوو چۆى تێدا بكرێ و ئێمه‌ش ئاماده‌ین لهكرانهوهى ئه‌م ڕێگایه هیچ گرفتێك دروست نابێ لههاتووچۆى هاوڵاتیان.
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.