Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:26

داعش هێرشێکی خۆکوژی کرده‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق

جۆری ئۆتۆمبێله‌ مینرێژكراوه‌كه‌ ئاشكرا كراوه‌
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی داعش له‌ رێگای ئۆتۆمبێلێكی مینرێژكراوه‌و هێرشیان كرده‌ بازگه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رۆژئاوای رومادی و به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ش هێرشه‌كه‌ پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق له‌رایگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی بازگه‌ی 18 كیلۆ له‌ رۆژئاوای رومادی دوای به‌داواچوون و پشكنینی وورد توانیان جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ مینرێژه‌ ئاشكرا بكه‌ن كه‌ خۆكوژێك لێده‌خوری.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌وه‌ی خۆكوژه‌كه‌ خۆی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و بازگه‌یه‌ بته‌قێنێته‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌و كوشتویانه‌.

رایگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق  ده‌شڵێ، كرده‌وه‌كه‌ به‌ بێ زیانی گیانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.