Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:48

په‌رواز کلیپێکی نوێ ئاماده‌ ده‌کات

بۆ ساڵی 2018 گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی هونه‌ری له‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " په‌رواز حوسێن " له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام  ئاشكرایده‌كات له‌ ئێستادا خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی نوێیه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

په‌رواز له‌ به‌شی ستۆریسی  ئینستاگرام  بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ناوی گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی بكات نووسیویه‌تی  چاوه‌روانی نوێترین گۆرانیم بن .

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان  " په‌رواز حوسێن و گۆران ساڵح " ی هاوسه‌ری بریاریان داوه‌ بۆ ساڵی 2018 گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی هونه‌ری له‌ كوردستان ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ كار بۆ ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێك ده‌كه‌ن .

په‌رواز و گۆران ژماره‌یه‌ك گۆرانییان به‌ شێوه‌ی دوێت و به‌ یه‌كه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، گۆران ساڵح  كاری ده‌رهێنانیشی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپی په‌روازی هاوسه‌ری ئه‌نجام داوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.