Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:49

دلنیا و ناسری باوکی کۆنسێرت ئه‌نجام ده‌ده‌ن

زۆرێك له‌ گۆرانییه‌ ره‌سه‌ن و فۆلكلۆره‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%


به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز  هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " دڵنیا ره‌زازی  " و ناسر ره‌زازی " كۆنسێرتێك سازده‌كه‌ن .

خانمه‌ گۆرانیبێژ  " دڵنیا ره‌زازی " ئاشكرایده‌كات  بریاره‌ له‌ رێكه‌وتی 23 / 3 /2018 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند " ناسری ره‌زازی " ی باوكی له‌ شاری ستۆكهۆلم له‌ وڵاتی سوید بۆ كوردانی نیشته‌جێی ئه‌م وڵاته‌ كۆنسێرتێك ئه‌نجام بده‌ن .

ناوبراو وتیشی بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بووان بگه‌رێننه‌وه‌ زه‌مه‌نی جاران له‌م كۆنسێرته‌دا زۆرێك له‌ گۆرانییه‌ ره‌سه‌ن و فۆلكلۆره‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌ .

ده‌رباره‌ی هه‌بوونی به‌رهه‌می تازه‌ " دڵنیا " ئاشكرایده‌كات ده‌مێكه‌ كارده‌كات له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانی تازه‌ و له‌ كاتی گونجاودا گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپی تازه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی ده‌كات .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.