هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " په‌یوه‌ند جاف " له ئێستادا سه‌رقالی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومێكی تازه‌یه له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له كلیپ و گۆرانی نوێ .
په‌یوه‌ند ئاشكرایده‌كات جگه له‌م گۆرانییه‌ی كه به شێوه‌ی دوێت به نیازه له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند " حه‌مید عوسمان " بڵاویده‌كاته‌وه ، ئه‌و سیدیه‌ی كه ماوه‌ی 10 ساڵه كاری بۆ ده‌كات به‌ره‌و ته‌واو بوونه و یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی نێو سیدییه‌كه‌ی بۆ شاعیری كۆچكردووه " شێركۆ بێكه‌س " گوتووه .
ناوبراو وتیشی سیدییه تازه‌كه‌ی له ژێر ناوی " بۆ گولێ " یه و له 11 تراك پێكهاتووه ، تێكست و ئاوازی چوار له گۆرانییه‌كانی نێو سیدییه‌كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند " زیاد ئه‌سعه‌د " ئاماده‌كراوه و چه‌ند گۆرانییه‌كیش فۆلكلۆره‌و گۆرانییه‌كانی دیكه‌ش له لایه‌ن مامۆستا " شێركۆ بێكه‌س " تێكسته‌كه‌ی نووسراون .
جێی باسه په‌یوه‌ند جاف بریاری داوه له هاوینی ئه‌مسال ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.