چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له 10 ڕۆژی داهاتوودا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی 2017 فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ بكات و تاوه‌كوو جه‌ژنی نه‌ورۆزیش ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان پێ بدرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی كوردستان به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌كانی (70 و 80)ی پێشمه‌رگه دابه‌ش كرا، به‌ڵێن دراوه مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ئه‌و مووچه‌یه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه، چونكه چه‌ند مانگێكه خانه‌نشینان مووچه‌یان پێ نه‌دراوه.
ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له 10 ڕۆژی داهاتوودا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11/2017ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ بكات و تاوه‌كوو جه‌ژنی نه‌ورۆز، ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان پێ بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.