Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 16:53

قوباد تاڵه‌بانی: حکومه‌تی عێراق به‌ڵێنه‌کانی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ ناکات

له‌ باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنه‌كانی له‌ باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكات.

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربریوه‌و كارئاسانی و هه‌ماهه‌نگی كردووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنه‌كانی له‌ باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ جێبه‌جێ ناكات.

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی خۆیشی له‌ باره‌ی  بریاری دواخستنی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه‌ بۆ 31-5-2018 ده‌ربڕی.

ئه‌مرۆ  چوارشه‌ممه‌ 28-2-2018  به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومی، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژنه‌وه‌ی زانستی، ته‌واوبوونی به‌رێوه‌بردنی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی راگه‌یاند.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.