به‌سه‌رپه‌رشتى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان بریاره سبه‌ى چوارشه‌ممه به‌روارى 28-2-2018 چله‌ى كۆچى دوایی وه‌رزشكارى دیارى كوردستان و شارى سلێمانى حه‌مه‌ى عه‌بۆل له‌هۆلى ته‌وار له‌سلێمانى بچێت به‌رێوه له‌كاتژمێر چوارى ئێواره .
وه‌رزشكارى دێرین و ناسراوى كوردستان هه‌موو ته‌مه‌نى له‌خزمه‌تى وه‌رزشى كوردستان دابووه و وه‌له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش خزمه‌تێكى به‌رچاو و دیارى هه‌یه ، حه‌مه‌ى عه‌بۆل به‌نه‌خۆشى كۆچى دوایی كرد چوارشه‌ممه چل رۆژ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كۆچى دوایی .
یادهكهشى ده‌كرێته‌وه به‌ئاماده‌بوونى كه‌س و كار‌و دۆست و خزم و هاوڕێ و وه‌رزشوانانى كوردستان
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.