شەوی رابردوو چەکدارانی داعش ، لە دوو قۆڵەوە هێرشیانکردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەڕ لەنێوانیاندا رووی داوە و برینداریش هەیە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: شەوی رابردوو چەکدارانی داعش ، لە دوو قۆڵەوە هێرشیانکردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەڕ لەنێوان چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی رووی داوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا شەش برینداری پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی دووبز.
بەپێی ووتەی پۆلیسی کەرکووک چەکدارانی داعش، لە هێرشەكەی دوێنێ شەو لە دوو قۆڵەوە هێرشیانکردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان، یەكێكیان لە گوندی ئەلبو محەمەد لە قەزای داقوق بووە ، ئەوی دیكەش لە گوندی نەجاتییەی سەر بە قەزای حەویجە بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.