Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:56

بڕیار دراوە ئەمساڵی خوێندن بۆ مامۆستایان بە دوو ساڵ هەژمار بکرێت

كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایانگەیاند هەموو هەوڵێکمان بۆ چارەسەر کردنی داواکاریەکانی مامۆستایان داوە ، و بڕیاریش دراوە ئەمساڵی خوێندن بۆ مامۆستایان بە دوو ساڵ هەژمار بکرێت.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی شوباتی 2018، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ هەریەك لە ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رێكخرا، دوا هەوڵەكانی خۆیان سەبارەت بە پرۆسەی پەروەردە ئاشكراكرد لەسنووری سلێمانی و كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی خوێندن ئاشكراكرد.

ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: "دوێنێ سەردانی  هەولێرمان كردو لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان و وەزارەتی دارایی كۆبووینەوەو داواكاری مامۆستایانمان گەیاندە سەرجەم ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە".

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: لەكۆبوونەوەكانمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران چەند داواكارییەكمان خستەڕوو، یەكێك لەوانە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانە كە لە ریزبەندی وەزارەتەكاتدا بكرێتە یەكەم وەزارەت و  دەرماڵەی هاندانیش بەردەوامبێت، دووەمیش ئەو مامۆستایانەی شایستەی وەرگرتنی زەوین  پارچەیەك زەوییان پێبدرێت.

گوتیشی: دەبێت  هەمووان هەوڵبدەین ئەو ماوەیەی لەبەردەستدا ماوە  ئەمساڵی خوێندن دەربازبكرێت بەسەركەوتویی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.