ئه‌مڕۆ هێزیكی پۆلیسی ته‌واری له‌شوێن پۆلیس ئیتیحادی هاتنه باره‌گای لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگیركران و هێزێكی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق یش به‌ژماره‌یك ئۆتومبێلی سه‌ربازی وچه‌كی قورسه‌وه له باره‌گای فه‌رمانده‌ی گه‌رمیانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 80 جێگیر بوون .
ئه‌و رێ‌و شوێنه ئه‌منییه‌ی حكومه‌تی به‌غدا له كاتێكدایه ، كه‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به پێی نووسراوێكی ئاسایشی عێراق كه ئاراسته‌ی پۆلیسی كه‌ركوك كراوه، هۆشداری ئه‌وه درابوو كه داعش جارێكی دیكه ده‌یه‌وێ شاری كه‌ركوك كۆنترۆڵ بكاته‌وه، هاوكاتیش شه‌وانه به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشه ده‌كرێته سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه دیكه‌ی عێراق،دوێنیش به چه‌كی ئاربیچی هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی له شاری كه‌ركوك.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.