Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:10

کرێکارێکی 12 ساڵان به‌ ڕووداوێکی دڵته‌زێن گیان له‌ده‌ست ده‌دات

پۆلیسی هه‌ولێر هه‌واڵی مه‌رگی مێردمنداڵێكی به‌ كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌  په‌ره‌ی ره‌سمی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: دوێنێ پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌بوونی ڕووداوێكی مردن له‌ گومرگی سه‌وزه‌ و میوه‌، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا مێرمنداڵێك به‌ناوی (عبدالحكیم فرحان علی) ته‌مه‌ن (12) ساڵان، له‌كاتی باركردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ سه‌ری به‌ر ده‌رگای بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌كه‌وێت، له‌ ئاكامدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

راشیگه‌یاندووه‌: ته‌رمی مێرد منداڵه‌كه‌ هه‌ڵگیراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی كرا له‌ هه‌ولێر.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر كرا به‌ڕێزیان بڕیاریدا به‌به‌ندكردنی شۆفێری تۆمه‌تبار به‌ناوی (ح.ع.ح) به‌پێی مادده‌ (441) له‌یاسای سزادان و وه‌رگرتنی وته‌ی داواكارانی مافی كه‌سی مردوو و شاهێدانی ڕووداو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.