ئەندامێکی ئەنجومەنی قەزای شنگال ئاشکرای دەکات هەر لە سەرەتای دەسپێکردنی شەڕی عەفرینەوە، پەکەکە بە بیانووی پاراستنی شنگال سەدان گەنجی ئەم دەڤەرەی کۆ کردووەتەوە و ئێستا ڕەوانەی عەفرینیان دەکات.
مەیسەر حەجی، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال و قایمقامی پێشووی ئەو قەزایە، لەمبارەوە بە باسنیوزی راگەیاند: "لە سەرەتای شەڕی عەفریندا پەکەکە گەنجانی ئێزدیی بە بیانووی پشتیوانی و خۆپیشادان بۆ پشتگیری کۆکردەوە، بەڵام پاش ماوەیەک دەرکەوت، کە بۆ شەڕ بردوون، بۆیە سەدان گەنجی شنگال لەلایەن پەکەکەوە ڕەوانەی شەڕی عەفرین کراون و ئەمکارانەش لەژیر دروشمی پاراستنی شنگال و عەفرین دەکات".
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو گەنجە ئێزدییانەی کە جوونەتە ناو پەکەکە ئامانجیان پاراستنی شنگال لە داعش و هێرشی حەشدی شەعبی بووە، بەڵام پاش هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕەوانەی عەفرین کراون و ئەمە لە کاتێک دایە کە شنگال لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر کراوە و پەکەکەش بێدەنگە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.