Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:34

شاندێکی هەرێمی کوردستان سەدرانی نەجەف ده‌کات

لەگەڵ عەلی سیستانی لەبارەی كێشەكانی هەولێرو بەغدا كۆده‌بنەوە
کوردستان TV
100%

بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێمی کوردستان سەدرانی نەجەف بكەن و لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لەبارەی كێشەكانی هەولێرو بەغدا كۆببنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 26/2/2018، ماجد شنگالی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە باسنیوزی ڕاگەیاند" بڕیارە شاندێکی باڵای كورد كە چەند لایەنێك لەخۆ دەگرێت، لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەردانی شاری نەجەف بكەن".

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ڕوونیشی کردەوە: "شاندەكە لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێکدێت و پێدەچێت پەرلەمانتارانیشی تێدا بێت، بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە، تا داوای لێ بكرێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كە ماوەیەکی زۆر درێژەی كێشاوە، ڕۆڵی هەبێت".

ئەو پەرلەمانتارەی كورد ئەوەشی خستە ڕوو: "دەبێت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هەر چارەسەر بكرێن و ناكرێت بەم شێوەیە بمێنێتەوە".

ماجد شنگالی گوتیشی: "لە پەرلەمانتار و بەرپرسان و ڕۆژنامەكانەوە بیستوویانە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەم نزیكانە سەردانی بەغدا دەكات"

هاوكات ڕۆژنامەی (مەدا) لەزاری سەرچاوەیەكی نزیك لە حەیدەر عەبادییەوە بڵاوی كردەوە كە بەم نزیكانە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەكات، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.