ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه 25-2-2018 له لۆفه‌كانی شاخی (گله زه‌رد) كه رێگای (پشده‌ر ؛ رانیه) به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ئۆتۆمبێلێكی جۆری(بیكاشۆ) كۆنتڕۆڵی له ده‌ست دا و به‌وهۆیه‌شه‌وه شوفێره‌كه‌ی و چوار له سه‌ر نشینه‌كانی بریندار بوونه كه هه‌موویان پێشمه‌رگه بوون
پاش رووداوه‌كه برینداره‌كان گه‌ێندرانه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنی قه‌ڵادزێ كه دوو له برینداره‌كان برینه‌كانیان سه‌خته؛په‌راوی لێكولینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكولینهوهش ده‌ستی پێكردووه
شایه‌نی باسكردنه گۆرینی كه‌ش و هه‌وا و باران بارینێكی زۆر له چه‌ند رۆژی رابردوودا و خراپی و ته‌نگى رێگا‌و بانه‌كان و خێراى لێخوڕین و پێگیرى نه‌كردنى رێنمایهكانى هاتووچۆ له لایه‌ن شوفێرانه‌وه بووه‌ته هۆكارێك كه رووداوی هاتوو چۆ رۆژ به رۆژ روو له زیاد بوون بكات و قوربانی زیاتری لێبكه‌وێته‌وه .
شكۆكهناری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.