Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:04

بەهۆی شەڕ زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی ماڵ وحاڵی خۆیان بەجێهیشتووە

یونیسێف ئاماری ئاوارەكانی چوار ساڵی رابردوو ئاشكرا ده‌كات
کوردستان TV
100%


رێكخراوی یونیسێف سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان، بڵاویكردەوە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا عێراق بەهۆی شەڕو ململانیەكانەوە دووچاری كاولكاریكی تەواو هاتووە.

 
رێكخراوی یونیسێف لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە كاولكاری و ڕەوشی مرۆیی لەعێراق لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا زۆر خراپ بووە بەهۆی شەڕو پێكدادانە بەردەوامەكانەوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكە لە ساڵی 2014 نزیكەی 2.5 ملیۆن هاووڵاتی مەدەنی ئاوارەو دەربەدەربوونە و لە ساڵی 2015 یش بەهۆی شەڕو ناكۆكیەكانەوە زیاتر لە یەك ملیۆن هاووڵاتی ماڵ وحاڵی خۆیان بەجێهیشتووە.

بەگوێرەی ئەو ڕاگەیاندراوەی رێكخراوە نێونەتەوەیە ساڵی 2016 زیاتر لە 700 هەزار كەس ئاوارەبوونە و لە ساڵی 2017یش نزیكەوی 1.7 ملیۆن كەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتوە وهەڵاتوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.