دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر باره‌گایه‌كی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له شاری كه‌ركوك، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنینی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس به پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 25-2-2018 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی له‌تیفییه له باشووری به‌غدا و دوو چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌یان بریندار كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: كه دوای هێرشه‌كه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.