دوای 4 ساڵ له بێده‌نگی و وه‌ستانی كاره هونه‌رییه‌كانی گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " دڵبه‌ر جزیری " له ئێستادا خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی نوێیه .
هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " فه‌یسبووك " ئاشكرایده‌كان له رێكه‌تی 23 / 2/ 2018 له شاری " كۆلن " له وڵاتی ئه‌ڵمانیا گۆرانیه‌كی نوێی تۆماركردووه ، بێ ئه‌وه‌ی ناوی گۆرانییه‌كه ئاشكرا بكات و تا ئێستاش بریاری نه‌داوه ئاخۆ گۆرانییه‌كه به شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوده‌كاته‌وه یا كلیپی بۆ ده‌كات .
دڵبه‌ر جزیری خه‌ڵكی باكووری كوردستانه، چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه ، نزیكه‌ی 4 ساڵه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.