Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:44

زه‌که‌ریا عه‌بدوڵا هاوسه‌رگیری کردوه‌؟

چه‌ندین گۆرانیبێژی ناسراو به‌شدارییان له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردووه‌
zakari habduli
کوردستان TV
100%

دوای دابرانێك زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد ، له‌ یه‌كێك له‌ هۆتێله‌كانی هه‌ولێر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌.

حه‌مید عوسمان، گۆرانیبێژی كورد، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، 2018/2/23، له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئیسنتاگرام)) نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا) هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد، بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

 یه‌كێك له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا رایگه‌یاندوه‌ :  له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌ر گیری یه‌ كێك له‌ خزمه‌ نزیكه‌كانی خۆی، هونه‌رمه‌ند ی ناسراوی كوردستان "زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا به‌ چه‌ندین گۆرانی به‌شداری له‌و ئاهه‌نگه‌ دا كردووه‌ ، كه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ چه‌ندین گۆرانیبێژی دیكه‌ی ناسراوی شاره‌كانی كوردستان  به‌شدارییان له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردووه‌.

سه‌باره‌ت هاوسه‌رگیری هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا كه‌سه‌ نزیكه‌كه‌ ده‌ڵێت :ناوبراو ده‌مێكه‌ هاوسه‌ر گیری كردووه‌ له‌و ئاهه‌نگه‌ی خزمه‌كه‌یان ته‌نیا وه‌ك میوان به‌شدار بووه‌ .

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.