Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:59

محه‌مه‌د خورشید: به‌غدا ده‌یه‌وێت به‌هێز ده‌نگی کورد له‌ که‌رکوک که‌م بکات

ناوچه‌ كوردستانییه‌كان به‌سه‌ربازگه‌ كراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت، به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك و هێنانی میلیشیا شیعه‌كان و به‌سه‌ربازگه‌ كردنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و داگیركردنی باره‌گای حیزبه‌ كوردییه‌كان له‌شاره‌كه‌ ، ده‌رخه‌ری نییه‌ت خراپی به‌غدان به‌رانبه‌ر به‌ كورد.

دكتۆر محه‌مه‌د خورشید،  به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی بایكۆت كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌، په‌یوه‌ندی به‌ فشاره‌كانی به‌غداوه‌ هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له‌و شاره‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هێنانی عه‌ره‌بی هاورده‌ و هێنانی میلیشیا شیعه‌كان بۆ كه‌ركوك بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر كورد، به‌سه‌ربازگه‌ كردنی ناوچه‌ كوردستانیه‌كان و داگیركردنی باره‌گای حیزبه‌ كوردییه‌كان ، ئه‌مانه‌ ده‌رخه‌ری نییه‌ت خراپی به‌غدان به‌رانبه‌ر به‌ كورد.

گوتیشی: حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی راكان جبوری كار بۆ سه‌رخستنی لیستی عه‌ره‌بی سوننه‌ و ده‌سه‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش كار بۆ سه‌رخستنی لیسته‌ شیعییه‌كان ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.