لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانیی، هەفتەی پشتیوانی لە عەفرین راگەیێنرا و بانگەواز بۆ خەڵک کرا بەمەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە 7 شار و شارۆچکە بەشداری رێپێوانەکان بکەن.
چالاکییەکان بە ده‌ستپێشخه‌ریی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان- که‌نه‌که و به به‌شدارى لایه‌نه سیاسییه‌کان و رێکخراوه‌کان و مامۆستایانی ئایینی ئەنجامدەدرێن.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە هەموو رێککارە یاساییەکانیان گرتوونەتەبەر و هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادارکردوونەتەوە بۆئەوەی کێشە و گرفتیان بۆ دروست نەبێت.
رێپێوانەکان به ناوی "باشوور پشتگیریی عه‌فرین ده‌کات و بۆ عه‌فرین رێپێوان ده‌کات" لەم کات و شوێنانە رێکدەخرێن:
- هه‌ولێر: رۆژی شه‌ممه 24-2-2018، کاتژمێر 02:00 ی دواینیوه‌ڕۆ گردبوونهوەیەک له پارکی شانه‌ده‌ر رێکدەخرێت.
- سلێمانی: رۆژی شه‌ممه 24-2-2018، کاتژمێر 02:30 خوله‌کی دواینیوه‌ڕۆ رێپێوانێک له شەقامی سالم (سه‌هۆڵه‌که) بۆ به‌رده‌م باخی گشتی رێکدەخرێت.
- هه‌ڵه‌بجه: رۆژی شه‌ممه 24-2-2018، کاتژمێر 02:30 خوله‌کی دواینیوه‌ڕۆ گردبوونهوەیەک له‌به‌رده‌م بانکه کۆنه‌که رێکدەخرێت.
- که‌لار: رۆژی شه‌ممه 24-2-2018، کاتژمێر 04:00 ی ئێواره رێپێوانێک له‌به‌رده‌م پارکی له‌یلا قاسم بۆ نێو بازاڕی گشتی رێکدەخرێت.
- رانیه: رۆژی شه‌ممه 24-2-2018، کاتژمێر 02:00 ی دوانیوه‌ڕۆ رێپێوانێک له‌به‌رده‌م خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی کچانی رانیه بۆ سه‌رای رانیه رێکدەخرێت.
- کۆیه: رۆژی شه‌ممه 24-2-2018، کاتژمێر 02:00 ی دوانیوه‌ڕۆ، گردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م پارکی قوڕه‌به‌رازه رێکدەخرێت.
دەربەندیخان: رۆژی شه‌ممه 24-2-2018، کاتژمێر 02:00 ی دوانیوه‌ڕۆ، گردبوونه‌وه‌یه‌ک لەنێو بازاڕ رێکدەخرێت.
- سۆران: رۆژی شه‌ممه 24-2-2018، کاتژمێر 02:00 ی دوانیوه‌ڕۆ گردبوونه‌وه‌یه‌ک له نێو بازاڕ رێکدەخرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.