ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23-2-2018 كه‌ریم شنگالی وه‌زیرى پێشمه‌رگه بەوەکالەت پێشوازی له رۆبرت كارم، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و شاندى یاوه‌رى كرد .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكار و ئه‌فسه‌ره پله باڵاكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دۆگلاس سلیمان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماده‌بوون، باس له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمى كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به گشتى و په‌یوه‌ندى نێوان هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرا .
هه‌روه‌ها باس له هاوكاری دارایی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وه چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌م پڕۆسه‌یه كرا .
له‌لاى خۆیه‌وه كه‌ریم شنگالی سوپاسى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكای بۆ هاوكاری و پالپشتیهكانیان بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرد و ئاماده‌یى هه‌موو ههماههنگیهكى ده‌ڕبری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا .
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ره‌وشى عێراق و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تى عێراق كرا .
له‌لاى خۆیانه‌وه یاریده‌ده‌ری وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند: له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.