به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی جه‌لی، رێگای هه‌ولێر ـ سلێمانی له دۆڵی سماقوڵی گیراوه .
په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: زۆریی باران بارین بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی جه‌لی له دۆڵی سماقوڵی و به‌مه‌ش رێگای هه‌ولێر بۆ سلێمانی و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین له دۆڵی سماقوڵی گیراوه و گرفتی هاتوچۆ دروست بووه .
بۆیه هاووڵاتییان و شۆفێران ده‌توانن له رێگه‌ی هه‌ولێر شه‌قڵاوه هیران و " هه‌ولێر كۆیه بۆ سلێمانی و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین هاتوچۆ بكه‌ن .
هاوكات په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان راشیگه‌یاند: تیمه‌كانی رێگاوبان سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگای دۆڵی سماقولین له به‌نداوی جه‌لی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.