Erbil 4°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:12

مه‌سروور بارزانى گه‌یشته‌ ئه‌مریکا و له‌گه‌ڵ هێربرت ماک ماسته‌ر کۆبوویه‌وه‌

گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ى پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا
کوردستان TV
#7
100%

مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى، هێربرت ماك ماسته‌ر، راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى نیشتمانى كۆبوویه‌وه‌.

له‌ باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ واشنتن، به‌یان سامى، له‌ رێى هه‌ژمارى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى: "گفتوگۆیه‌كى باش له‌ باره‌ى نوێترین پێشهاته‌ سیاسى و ئه‌منى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى كرا و هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ى پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا".

ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا چاوی به‌ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای كۆشكی سپی وئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌وێت و باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.