دوای ئه‌و شه‌پۆڵه باران بارینه به‌خوورو زۆره‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان هات و زه‌ره‌ری ماددی به‌ر ناوچه‌كان و هاووڵاتیانی گه‌یاندووه.
هه‌ر به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه 20 گوندی ناوچه‌ی سورچیان له ده‌ڤه‌ری ئاكرێ په‌كیان ده‌كه‌وێت و رێگه‌ی هاتووچۆیان ئاو ده‌یبات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ئاكرێ به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: هه‌موو ساڵێك به‌هۆی باران بارینی زۆره‌وه ئه‌و كێشه‌یه له‌و ناوچه‌یه رووده‌دات و رێگه‌ی هاووڵاتیان په‌كی ده‌كه‌وێت.
راشیگه‌یاند: له ئێستادا تیمه‌كانمان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌وانی ئاكرێ سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگاكانن بۆ هاووڵاتیان.
شیاوی باسه هاووڵاتیان داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه‌و رێگه‌ی هاتووچۆیان بۆ بكرێته‌وه چونكه به گوته‌ی خۆیان په‌كیان كه‌وتووه‌و قوتابییه‌كانیان له خوێندن دابراون و ناتوانن بپه‌رنه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.