Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:24

سلێمانی: به‌هۆی لافاوه‌وه‌ مه‌ترسی رووخانی پردێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌

به‌هۆی كاریگه‌ریی باران بارین‌ و كه‌وتنه‌وه‌ی لافاوه‌وه‌
سلێمانی: به‌هۆی لافاوه‌وه‌ مه‌ترسی رووخانی پردێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا مه‌ترسی رووخان له‌سه‌ر پردی تانجه‌رۆ دروستبووه‌.

له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كیدا له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی باران بارینی زۆره‌وه‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌ مه‌ترسی رووخان له‌سه‌ر پردی تانجه‌رۆ دروستبووه‌ به‌هۆی كاریگه‌ریی باران بارین‌ و كه‌وتنه‌وه‌ی لافاوه‌وه‌، بۆیه‌ هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا ئه‌مبه‌ر‌و ئه‌وبه‌ری پرده‌كه‌ به‌ربه‌ست بكات‌ و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر پرده‌كه‌ ڕابگرێت.

راشیگه‌یاندووه‌: له‌ به‌رامبه‌ریشدا هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ رێگای عه‌ربه‌ت و داره‌ ره‌شه‌وه‌ بچنه‌ قه‌ره‌داغ تاوه‌كو كاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌.

سلێمانی به‌هۆی لافاوه‌وه‌ مه‌ترسی رووخانی پردێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.