Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:57

محه‌مه‌د مته‌وه‌لی کۆچی دوایی کرد

له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%


دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا  ئه‌كته‌ری گه‌وره‌ و ناوداری میسر ( محه‌مه‌د مته‌وه‌لی ) كۆچی دوایی كرد .

ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ له‌ ساڵی 1945 له‌ شاری شه‌بین كوم له‌ پارێزگای مه‌ناوییه‌ هاتۆته‌ دنیاوه‌ ،دواتر هاتۆته‌ شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ و له‌م شاره‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و ژیانی هونه‌ری خۆی تێدا به‌رسه‌ر بردووه‌ .

مته‌وه‌لی له‌ ماوه‌ی كاركردنی هونه‌رییدا خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر دراما و فیلمه‌ ، گرنگترین دراما كه‌ ناوبراو پێی ناسرا و بوو بریتیبوو له‌ درامای ( لیالی حلمیه‌ و ارابیسك ) .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.