Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 14:00

228 هه‌زار ئۆتۆمبێلی کرایسلەر (ئۆباما) له‌ بازاره‌کان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌

به‌هۆی بوونی كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی
کوردستان TV
#8
100%

كۆمپانیای فیات کرایسلەر دووسه‌د و بیست و هه‌شت هه‌زار ئۆتۆمۆبێل له‌ جیهان ده‌كشێنێته‌وه.

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆمپانیای فیات کرایسلەری ئەمریکی كۆمپانیاكه‌ بریاریداوه‌ دووسه‌د و بیست و هه‌شت هه‌زار ئۆتۆمۆبیل لە بازاڕەکانی جیهان بكێشێته‌وه،‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی كێشه‌ له‌ وه‌ستێنر‌یاندا.

كۆمپانیاكه‌ روونی ده‌كاته‌وه‌ ئەو ئۆتۆمبێلانه‌ تازە بەرهەمهاتوون و لەجۆری پێک ئەپن و هەڵەیەک لە سیستەمی راوەستانیان هەیە، چونکە کاتێک ئۆتۆمبێلەکە گەرم دەبێ لە شوێنی خۆی جووڵە دەکات و ستۆپەکەی شل دەبێت بەبێ ئەوەی کەسیش لەناو ئۆتۆمبێلەکە بێت.

کۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ هەروەها رایگەیاندووە، گەر برێکی دەستی رانەکێشرێت، ئەوا ئەگەری هەیە ئەو ئۆتۆمببێلە بەبێ شۆفێر لە شوێنی خۆیان جووڵە بکه‌ن و کارەساتی لێ بکەوێتەوە، بۆیە بڕیاریانداوە ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ لە بازاڕەکان بکێشنەوە تا چاره‌سه‌ریان بكه‌ن و جارێكی دیكه‌ بیانخه‌نه‌وه‌ بازاڕه‌كانی جیهان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.