ئەمڕۆ ھەینی 16-2-2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە .
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت: ئەمڕۆ ههینی سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ھەولێر و سلێمانیش، ئەگەری بەفربارین ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە سبەی شەممە 17-2-2018، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت، لەگەڵ بارینی لێزمە باران.
به پێی پێشبینیهكان و بەوتەی بەڕێوەبەری کەشناسی، ڕێژەی باران بارینەکە، بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە .
ههروهها زۆرترین ڕێژەی باران بارینەکە لە شەوی شەممە لەسەر یەکشەمە و وا پێشبینی دەکرێت كه بڕێکی باش باران ببارێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لێدەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.