هێرشێكی چهكداری، له نزیك بارهگای ئاسایشی نهتهوهیی ئهمهریكا له ویلایهتی مێریلاند روویدا و هێرشبهران ههوڵیانداوه به ئۆتۆمبێل بچنه ناو بارهگاكه.
چەكدارێك لە نزیك بارەگای ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تەقەی كردو بەهۆیەوە سێ كەس بە گولە برینداربوون.
بەگوێرەی بی بی سی، گومانلێكراوێك لە نزیك بارەگای ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا لە ماریلاند لە شوێنی رووداوەكە دەستگیركراوە.
پۆلیسی ناوچەكە هەروەها ڕایگەیاندووە، "دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی ڕەش خۆیكردووە بە بەربەستی بارەگاكەدا، لەوكاتەدا هێزەكانی پۆلیس وەڵامی تەقەكردنەكەیان داوەتەوە و پیاوێكیان دەستگیركردووە.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، هێزەكانی FBI رەوانە ناوچەكە كراون.
وتەبێژی كۆشی سپی رایگەیاندووە، رووداوەكە بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا راگەیەندراوە.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێیتدپرێس، لەزاری وتەبێژی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكاوە بڵاویكردەوە، ئێستا بارودۆخەكە لەژێركۆنترۆڵدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.