Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:37

به‌ ڤیدیۆ.. دینا و هه‌ڵکه‌وت زاهیر بۆ ڤالانتاین دیاریان هه‌بوو

 گۆرانێكی نوێی به‌ناوی "خۆشه‌ویستم" بڵاوكرده‌وه‌
dniyi
کوردستان TV
100%

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه‌، دینا  گۆرانێكی نوێی به‌ناوی "خۆشه‌ویستم" بڵاوكرده‌وه‌ ، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد كاری كۆمپۆزه‌ر و تێكستی بۆ ئاماده‌ كردووه‌، له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د جه‌میل ده‌رهێنه‌ری كورده‌ و  یه‌ڵدان ئۆزگوزه‌ل ئه‌ره‌نجۆكه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردووه‌.

كاری وێنه‌گرتنی ڤیدیۆی  له‌ یه‌كێك له‌ لادێكانی كوردستان كراوه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی فۆلكلۆری له‌ ناو كه‌شێكی كوردی و به‌رگی كوردیدا هه‌موو كارێكی بۆ ئاماده‌ كراوه‌، كه‌ گۆرانییه‌كی ڕۆمانسییه‌ و باس له‌ خۆشه‌ویستی نێوان كچ و كوڕ ده‌كات.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر، سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌مه‌ به‌ "وشه‌"ی راگه‌یاند: خاتوو دینا، ده‌نگێكی كلاسیكی هه‌یه‌ و توانای گوتنی به‌سه‌ر تۆنه‌ به‌رزه‌كاندا زاڵه‌ و پێشبینی ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا گوێگرانی سه‌رسام بكات و ئومێدی داهاتوویه‌كی گه‌شی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.