هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناسراوی فارس" موعین ئه‌صفهانی " نوێترین كلیپی خۆی له ژێر ناوی " سنگ خارا " بڵاوده‌كاته‌وه .
گۆرانی سنگ خارا هۆنراوه‌كه‌ی له لایه‌ن موعینی كرمانشانی نووسراوه‌و " عه‌لی ته‌جوید " یش كاری موزیكی بۆ كردووه ، ئه‌م گۆرانییه پێشتر ته‌نیا وه‌ك ده‌نگ بڵاوكرابوویه‌وه .
ئه‌صفهانی ئه‌م گۆرانییه پێشكه‌ش به روحی خانمه هونه‌رمه‌ند " مه‌رزیه " ده‌كات كه پێشتر خۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی گوتووه .
ناوی ته‌واوی موعین ئه‌صفهانی بریتییه له نه‌سره‌دین موعین نه‌جه‌ف ئابادی و له ساڵی 1951 له شاری ئه‌صفه‌هان له دایك بووه و جگه له بوونی چه‌ندین به‌رهه‌م به سینگل خاوه‌نی 18 ه‌لبوومی گۆرانییه و له ئێستادا له وڵاتی ئه‌مریكا ده‌ژیت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.