له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌ك له ژێر ناوی " عه‌فرین تاریك نابێت ، عه‌فرین بێكه‌س نابێت " گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " ئه‌یوب عه‌لی " پشتیوانی له دانیشتوانی شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات .
ئه‌و گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 13/ 2/ 2018 ئه‌م گۆرانییه تازه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی داناوه و هه‌ر خۆیشی كاری موزیكی بۆ ئه‌نجامداوه .
ئه‌یوب عه‌لی ده‌رچووی كۆلیژی ئه‌ندازیارییه و نیشته‌جێی وڵاتی به‌ریتانیایه ، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه‌و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.